ئه‌وروپائینگلتەرا

رێگە بە گەڕانەوەی سەرۆکە رووسیەکەی چێڵسی بۆ بەریتانیا نادرێت

Yariga App

یاریگا
حکومەتی بەریتانیا بریاریداوە رێگە بە گەڕانەوەی رۆمان ئابرامۆڤیچ خاوەنی رووسی یانەی چێڵسی بۆ وڵاتەکەیان نەدەن.

رۆژنامەی NewsDay بڵاویکردەوە، بەهۆی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکرانیا و داگیر کردنی خاکی ئەم وڵاتە، حکومەتی بەریتانیا بریاریداوە رێگە بە گەڕانەوەی خاوەنەکەی بلوز نەدرێت، هۆکارەکەشی ئەوەیە ئەم سەرمایەدارە رووسیە پاڵپشتێکی بەهێزی ڤلادێمیر پوتن سەرۆکی وڵاتەکەیەتی.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووەتەوە ئابرامۆڤیچ ماوەیەکی زۆرە لە بەریتانیا نەبینراوە.

Back to top button