یاریگا–
راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەی بارسێلۆنا لە کاتێکدا ئەنجامدرا، هەردوو یاریزانی ئەو یانەیە مێمفیس دیپای هێرشبەری هۆلەندی و کلێمێنت لێنگلێت بەرگریکاری فەرەنسی ئەو یانەیەش بەشداری راهێنانەکانیان کرد.
هەژماری فەرمی یانەی بارسێلۆنا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر چەند وێنەیەکی لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەیان بڵاوکردەوە و لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت هەردوو یاریزانی هۆڵەندی و فەرەنسی یانەکەش لە راهێنانە بە کۆمەڵەکان بەشدارن و بە تەواوەتی پێکانەکەیان تێپەڕاندووە.
سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی بارسێلۆناش بڵاویان کردووەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت مێمفیس دیپای و لێنگلێت بەشداری یاری داهاتووی یانەکەیان لە یۆرۆپالیگ بەرامبەر ناپۆلی ئیتاڵی بکەن.