خولهکانی دیکە
گواردیۆلا یاریزانێکی بەڕازیلی کردووەتە ئامانج
یاریگا–
پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی دەیەوێت بۆ وەرزی داهاتوو ناوەڕاستکارێک بۆ ریزەکانی یانەکەی بگوازێتەوە و، بۆ ئەم مەبەستەش ماتیۆس نونێز یاریزانە لاوەکەی یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنای پۆرتوگالی کردووەتەوە ئامانج.
رۆژنامەی Correio da manhãـی پۆرتوگالی ئاشکرای دەکات، راهێنەرەکەی ستیزن بە ئاستی ناوەڕاستکارە لاوەکەی سپۆرتینگ سەرسامە و، هەر ئەمەش وایکردووە داوا لە کارگێری یانەکەی بکات هاوینی داهاتوو هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوە بدەن.
ماتیۆسی تەمەن 23 ساڵ هاوینی 2026 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پۆرتوگالیەکە کۆتایی دێت و، ئەو یاریزانە ئەم وەرزە لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتییەکان بەشداری 37 یاری کردووە و سێ گۆڵ و پێنج ئاسیستی هەیە.