یاریگا–
ماسۆن ماونت، ناوەڕاستکاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی جارێکی دیکە تووشی پێکان بووە و ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت.
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی بلوز بەم دواییە جارێکی دیکە تووشی پێکان بووە و ئەمجارەیان لە پاژنەی قاچیەتی پێکانەکەی، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ماوەیەک لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.
چێڵسی کۆتایی ئەم مانگە لە یاری کۆتایی جامی خولی ئینگڵاند رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە و ئەستەمە ماونت بەشداری یارییەکە بکات.