ئه‌وروپائیسپانیاچامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

رامۆس بەرامبەر ریال مەدرید یاری ناکات

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، بەهۆی پێکان بەشداری یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ریال مەدرید لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ ناکات.

ماڵپەری RMC Sportـی فەرەنسی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی پێشووی شاهانەکان بەهۆی ئەو پێکانەی لە ماوەی رابردوو تووشی بووە، بەشداری یاری سێ شەممەی داهاتوو بەرامبەر یانەکەی پێشووی ناکات، ئەمە لە کاتێکدایە کە تیمی پزیشکی ئەو یانەیە هەوڵێکی زۆریانداوە ئەو یاریزانە بۆ یارییەکە ئامادبکەن، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

پاریس سانجێرمان سێ شەممەی داهاتوو لە یاری چوونی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ، لە یاریگای خۆی پێشوازی لە ریال مەدرید دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button