ئه‌وروپائیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مالدینی لە هەوڵی رازیکردنی یاریزانێکی ریال مەدریدایە

یاریگا
پاولۆ مالدینی، ئەندامی دەستەی کارگێری گەشتی ئیسپانیای کردووە بۆ رازیکردنی تیۆ هێرناندێز بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا.

سەرەتا دەنگۆی ئەوە هەبوو کە بەرپرسانی رۆسێنەری لە هەوڵی ئەوەدان دانی سێبایۆس ناوەڕاستکاری یانەی ئیسپانی بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام ئەمڕۆ وێنەیەکی هێرناندێز و مالدینی لە دورگەی ئیبیزا بڵاوبۆتەوە و چەند سەرچاوەیەکیش بڵاوییان کردۆتەوە، بەرپرسەکەی یانەی ئیتاڵی دەیەوێت بەرگریکارەکەی شاهانەکان رازی بکات.

تیۆ هێرناندێز وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن لە ریزەکانی ریال سۆسیداد یاری کرد و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستە خواستنەکەشی گەڕایەوە مێرنگی.

بابەتی زیاتر

Back to top button