ئاسیائه‌وروپائینگلتەرا

ماسۆن ماونت دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە

Yariga App

یاریگا
ماسۆن ماونت، ناوەڕاستکاری ئینگلیزی یانەی چێڵسی ئەم وڵاتە جارێکی دیکە دوای ئەو پێکانەی تووشی بوو، دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە.

رۆژنامەی سەنی بەریتانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی بلوز ماوەیەکە بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاوە، ئەو یاریزانە بەم دواییە لەگەڵ هاوڕێکانی دەستی بە راهێنانەکانی کردووەتەوە و، چاوەڕێ دەکرێت بۆ یاری یانەکەی بەرامبەر ئەهلی سعوودی لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی جیهانی یانەکان بگەڕێتەوە.

یانەی چێڵسی بریارە نۆی ئەم مانگە لە قۆناخی پێشکۆتایی جامی جیهانی یانەکان کە لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت، رووبەڕووی یانەی ئەهلی سعوودی ببێتەوە.

Back to top button