کوردستان

كورەك تیلیکۆم بۆ ساڵی دووەم سپۆنسەری یانەی هەولێر دەکات

Yariga App

یاریگا-

ئەمڕۆ دووشەممە 7 / 2 / 2022 لە یاریگای شەهید فڕانسۆ هەریری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کۆمپانیای كورەك تیلکۆم و یانەی هەولێر واژۆیان لەسەر گرێبەستی نێوانیان کرد، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی کۆمپانیای ناوبراو بۆ یانەکە لە هەردوو خولی نایابی عێڕاق و کوردستان لە تۆپی پێ.

لەسەرەتای کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، ئاراس توتنچی نوێنەری کۆمپانیای كورەك تیلیکۆم ووتەیەکی پێشکەش کردو، باسی هاوکاری کۆمپانیای كورەكی کرد لەسەرجەم بوارەکان و زیاتر ووتی ” بە پشتگیری هەموو لایەک وادەکەین کەوا یانەی هەولێر هەردەم پێشەنگ بێت، کۆمپانیای كورەك بەمەبستی پشتگیری یانەکان و کەرتی خزمەتگوزاری هەردەم دەورێکی باڵای هەبووە، سەرۆکی کۆمپانیاکەشمان و خودی کۆمپانیاکەشمان هەردەم پاڵپشت و هاوکاری خزمەتگوزاریەکان بووە، بە تایبەت بۆ شاری هەولێر، کۆمپانیاکەمان بەنیازە لەم مانگەدا هەردوو ئەستێرەی تۆپی پێی جیهانی ڕۆبێرتۆ کارلۆس و ڕیڤاڵدۆ بهێنێتە شاری هەولێر، بڕیاریشمانداوە سندوقێک وەک سندوقی پشتگیری بۆ یانەی هەولێر دابنرێت و لەوێوە هەواداران و لایەنگرانی یانەی هەولێر دەتوانن هاوکاری یانەکە بکەن کە لە بەیانیەوە لە فاملی مۆڵی شاری هەولێر دادەنرێت “.

لە لایەن خۆشیەوە دکتۆر تەهاقادر جێگری سەرۆکی یانەی هەولێر لە لیدوانێکیدا سەبارەت بەم گرێبەستە ووتی ” بێگومان چ لە ڕووی گرێبەستی یاریزان بووبێ یاخود بێ گرێبەست کردنیش، کۆمپانیای كورەك تیلیکۆم درێغی نەکردووە لە پاڵپشتیکردن و هاوکاریکردنی یانەکە، کۆمپانیای کۆڕەک لە ساڵانی ڕابردووش هەمیشە هاوکاری یانەی هەولێریان کردووە ئێمە سوپاسیان دەکەین، ئێمە وەك دەستەی نوێی کارگێڕی یانەی هەولێر پەیوەندیەکی باشمان هەیە لەگەڵ کۆمپانیای كورەك تیلکۆم و سوپاسیان دەکەم کەوا لە هەموو ڕوویەکەوە پاڵپشتی ئێمەیان کردووە، پێش سێ مانگ کە ئێمە یانەی هەولێرمان وەرگرت لە دۆخێکی دارایی زۆر خراپدا بووین، ئەوکاتیش کۆمپانیای كورەك بە سوپاسەوە هاوکاری ئێمەیان کرد بۆ دەرباز بوون لەم دۆخە و توانیمان تا ڕادەیەک تیپەکەمان بهێنینەوە دووبارە هەڵسێتەوە و بگاتەوە ئەو ئاستەی کە ئێستا تێدایە، گرێبەستی ئێمە لەگەڵ کۆمپانیای كورەك تیلیکۆم بۆ ماوەی ساڵێکە، بە دڵنیایی یەوە لە ساڵی داهاتوو گرێبەستەکەمان درێژ دەکەینەوە بۆ چەندین ساڵی داهاتوو، یانەی هەولێر موڵکی هەموو ئەو کۆمپانیایانەیە کە لەشاری هەولێرن بە تایبەت کۆمپانیای كورەك تیلیکۆم، ئێمە بە خاوەنی خۆمانی دەزانین، دووبارە ئێمە سوپاسی کۆمپانیای كورەك تیلکۆم دەکەین بۆ ئەم پشتگیری و هاوکاریکردنانە بۆ یانەی هەولێر “.

گرێبەستی نێوان یانەی هەولێر و كورەك تیلیکۆم بۆ ماوەی ساڵێکە و چاوەڕوان دەکرێت گرێبەستەکەی نێوانیان درێژ بکرێتەوە بۆ چەندین ساڵ، بۆ ئەوەی هاوکار و پاڵپشتی یانەکە بێت لە خولەکانی عێڕاق و کوردستان تایبەت لەسەر ئاستی تۆپی پێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button