یاریگا–
لیۆنێل مێسی، یاریزانی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا دەیەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.
ماڵپەری Le10Sportـی فەرەنسی بڵاویکردەوە، یاریزانەکەی شازادەکان یەکەم وەرزیەتی لەگەڵ یانەکەی و، بەهۆی ئامارە خراپەکانی دەنگۆیەک هەیە ئەو یاریزانە لە داهاتووی خۆی لەگەڵ ئەو یانەیە بێ هیوا بووە، بەڵام بە پێچەوانەوە لیۆ زۆر گەشبینە و دەیەوێت تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت.
مێسی هاوینی رابردوو بێ بەرامبەر پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد و، گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی ساڵی 2023 کۆتایی دێت.