ئینگلتەرا

یاریزانانی یونایتد توڕەن لە رانگنیک لەسەر لینگارد

Yariga App

یاریگا-کێشەی نوێ لە ژووری خۆگۆڕینی مانچێستەریونایتد دروست بووە و ئەمجارەیان لەسەر جێسی لینگاردە.

لینگارد لە گواستنەوەی زستانەدا رێگەی پێنەدرا یانەکە جێبهێڵێت، پاشانیش بۆ یاری  بەرامبەر میدڵسبرۆ لە جامی ئینگلتەرا دوورخرایەوە. سەبارەت بە هۆکارەکەی راڵف رانگنیکی راهێنەر وتبووی ئەو یاریزانە داوای پشووی کردووە.

بەڵام، لینگارد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راهێنەرەکەی بەدرۆ خستەوە. مامەڵەی رانگنیک لەگەڵ لینگارد بووەتە هۆی توڕەبوونی یاریزانانی یونایتد.

بەگوتەی  میرۆر، ئەوان لە راهێنەرەکەیان پرسیووە چ پێویست دەکات بە ناراست زانیاری بدرێت لەسەر یاریزانێک و کێشەی ناوخۆی یانەکە بگاتە دەمی میدیاکان و سۆشیاڵ میدیا.

ئەوەی هێندەی دیکە یاریزانەکانی توڕەکردووە ئەوەیە هەر لەم ماوەیەدا هەمان بابەت روویدا لە نێوان رانگنیک و ئەنتۆنیۆ مارسیاڵ. هەرچەندە مارسیاڵ توانی خۆی لەو دۆزەخە رزگاربکات و بە خواستن روویکردە سیڤیلیا.

یەکەمجار نیە لەو ماوە کورتەی رانگنیک راهێنەرە کێشە لە نێوان ئەو و یاریزانەکاندا دروست دەبێت و لە مانگی ١٢دا بڵاوکرایەوە ١١ یاریزانی مانچێستەر دڵخۆش نین و دەیانەوێت بڕۆن.

بابەتی زیاتر

Back to top button