خوله‌کانی دیکە

ریال مەدرید، بارسێلۆنا و لیڤەرپوول کێبڕکێی لەسەر یاریزانێک دەکەن

یاریگا
هەردوو یانەکانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە ئیسپانیا، هەروەها لیڤەرپوولی ئینگلیزی کێبڕکێی لەسەر گواستنەوەی فابیۆ لارڤالیۆ یاریزانی لاوی یانەی فولهامی ئینگلیزی دەکەن.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردەوە، یاریزانە لاوە پۆرتوگالیەکەی فولهام لە ماوەی رابردوو نزیک بوو لە پەیوەندی کردن بە ریزەکانی رێدز، بەڵام دواجار ئەو یانەیە نەیتوانی یاریزانە بگوازێتەوە و، ئێستاش هەردوو یانە ئیسپانیەکەش هاتونەتە نێو ملمانێیەکە بۆ گواستنەوەی لاوە 19 ساڵانەکە.

کارڤالیۆ هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی کۆتایی دێت و، ئەو یانانەی کێبرکێی گواستنەوەی دەکەن، دەتوانن بێ بەرامبەر بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

Back to top button