ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

رامۆس بەرامبەر ریال مەدرید یاری ناکات

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا، بەهۆی پێکان ئەستەمە بۆ یاری یانەکەی بەرامبەر ریال مەدرید بەشداری بکات.

رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەرەنسی ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، بەرگریکاری شازادەکان بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری رابردووی یانەکەی تووشی بووە، ئەستەمە بۆ یاری یانەکەی بەرامبەر شاهانەکان لە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات.

سەرچاوەکە ئەوەشی باسکردووە کە تیمی پزیشکی سانجێرمان هەموو هەوڵێک دەدات بۆ ئەوەی رامۆس بۆ یاری بەرامبەر یانەکەی پێشووی ئامادە بکات، بەڵام پێکانەکەی قورسە و ئەستەمە یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button