کوردستان

پەیامێك لە دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشی برایەتی بۆ شەقامی وەرزشی

Yariga App

یاریگا-

لای هەمووان ڕوون و ئاشكرایە یانەی وەرزشی برایەتی لەپێناو پێشخستنی ئاستی وەرزشی كوردستان و درووستكردنی پەیوەندی و گیانی وەرزشی لەنێوان وەرزشكاران، هەمیشە لەگەڵ سەرجەم یانە وەرزشیەكانی كوردستان لەسەرجەم شارەكان بەبێ جیاوازی خاوەن پەیوەندییەكی دۆستانە و وەرزشیانەی پتەو بووە، چ لە كاری كارگێڕی و هاوكاری لە پێدانی یاریگە و بابەتی گواستنەوەی یاریزانان و یا هەر بابەتێكی تر.

یەكێك لەو یانانەش كە هەمیشە یانەی برایەتی هاوكار بووە لەگەڵی، یانەی وەرزشی هەولێر بووە، كە وێڕای دڵتەنگیمان لەچەند ڕووداوێك لەم ساڵانەی دوایی لە خولی نایابی كوردستان، بەلام هەموو ئەو بابەتانەمان وەلا ناوەو هەوڵمان داوە پەیوەندیەكانمان لەبەرژەوەندی وەرزش و وەرزشوانان بەرەو پێشتر ببەین.

ئەوەی لەم چەند ڕۆژەی دوایی بووە مایەی نیگەرانیمان لە یانەی وەرزشی برایەتی، گواستنەوەی یەكێك لە دیارترین یاریزانەكانی تیپی تۆپی پێی یانەكەمان بوو بۆ تیپی خولی عێراقی یانەی هەولێر، لە كاتێك ئێمە لە ناوەراستی بەژداریكردنمانین لە خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان.

ئەوەی زیاتریش دڵگرانی كردین لەو بابەتە، گواستنەوەی ئەو یاریزانە بوو بەبێ پرس و گەرانەوە بۆ دەستەی كارگێڕی یانەی وەرزشی برایەتی، كەپێمان وایە ئەمە كاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی نێوانمان دەبێت و وە نەریتێكی ناتەندروستیش لە وەرزشی كوردستان دێنێتە ئاراوە.

یانەی وەرزشی برایەتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button