ئیتاڵیا

ئینزاگی : سان سیرۆ کەڵکی یاری کردنی نەماوە

یاریگا-سیمۆن ئینزاگی راهێنەری ئینتەرمیلان دەڵیت یاریگای سان سیرۆ چیتر کەڵکی ئەوەی نیە یاری تێدابکرێت.

پاش یارییەکەی شەوی رابردووییان بەرامبەر ڤینیزیا، سیمۆن رەخنەی لە یاریگاکە گرت و وتی “گەورەترین کێشەی ئێستای ئینتەر و ئەیسی ئەوەیە چیمەنی یاریگای سان سیرۆ کەڵکی نەماوە و یاری تێداناکرێت. دەکرا ئەمشەو باشتربین بەڵام بارودۆخی یاریگاکە لە هەمووکاتێکی دیکە خراپترە”.

هەردوو یانە سەرقاڵی بنیاتنانی یاریگایەکی نوێن و بڕیار وابوو سان سیرۆ خاپووربکرێت ئەمەش وایکردووە وەک پێویست گرنگی بە یاریگاکەی ئێستا نەدرێت، بەڵام کارەکانی پڕۆژە نوێیەکە بە سستی بەڕێوەدەچن.

بابەتی زیاتر

Back to top button