ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنهوه
فەرمی: ئودێنزی ئیتاڵی یاریزانێکی ئارسناڵی گواستەوە
یاریگا-یانەی ئودێنزی رایگەیاند بەفەرمی تواناکانی پابلۆ ماری بەرگریکاری ئارسناڵیان بەدەست هێناوە.
پابلۆ ناسنامەی ئیسپانییە و گواستنەوەکەی بە خواستنە تا کۆتایی وەرز. جێهێشتنی ئارسناڵیش پاش ئەوە دێت کە لەم وەرزەدا تەنها دوو یاری ئەنجامداوە.
ناوبراو گرێبەستی لەگەڵ ئارسناڵ لە هاوینی ٢٠٢٤ کۆتایی دێت و پێناچێت گواستنەوەکە بکرێتە هەمیشەیی پاش تەواوبوونی ماوەی خواستنەکە.