ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەڕەشەیەکی نوێ لە چاڤییەوە بۆ دێمبێلێ

چاڤی هێرناندێز بە توندی عوسمان دێمبێلێ ئاگاداردەکاتەوە چیتر لێی قبوڵ ناکرێت.

بڕیار وابوو ئەمڕۆ چارەنووسی ئەو یاریزانە بکەوێت بە لایەکدا دواتر قسە بۆ میدیاکان بکرێت بەڵام  ئەمڕۆ چاڤی  وتی “چیتر چاوەڕێی عوسمان ناکەین. یان دەبێت بەزووترین کات بفرۆشرێت یان گرێبەستەکەی تازەبکاتەوە. ئەوە راست نیە کە بەنیازم بیخەمە سەر کورسی یەدەگ تا کۆتایی وەرز. ئەو دەڵێت دەمەوێت بمێنمەوە کەچی گرێبەستەکەی تازەناکاتەوە. پەیامەکە روونە یان تازەی دەکاتەوە یاخود لە گواستنەوەی زستانەدا دەفرۆشرێت. تێناگەم لەلایەک دەڵێن دەمانەوێت بمێنینەوە لەلایەکی دیکە ئەو و بریکارەکەی بەشێوازێکی دیکە قسەدەکەن”.

هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی بەسەردەچێت و داوای موچەیەکی خەیاڵی دەکات بۆ مانەوە، لە کاتێکدا نزیکەی نیوەی ماوەی گرێبەستەکەی لە پێکاندا بەسەربرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button