خوله‌کانی دیکە

خواست لەسەر بالۆتێلی زیادی کردووە

یاریگا-ماریۆ بالۆتێلی جارێکیتر بووەتە جێگەی سەرنجی یانەکان.

هێرشبەرە ئیتاڵییەکە ئێستا یاری بۆ ئەدەنە سپۆری تورکی دەکات کە ڤینچینزۆ مۆنتێلا راهێنەرایەتی. ئەمڕۆ سەرۆکی یانەکە مورات سانچاک چەند نهێنییەکی درکاند و وتی “یانەیەکی عەرەبی گرێبەستی پێشکەشکرد بەڵام رەتمان کردەوە، هەروەها نیوکاسڵ ئارەزووی بالۆتێلی دەکات هەرچەندە هێشتا هیچ شتێکی فەرمی نیە. ئەو گرێبەستی لەگەڵ ئێمە هەیە و هەروەها لە گرێبەستەکەدا سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکە دیاری کراوە بەڵام پێتان ناڵێم بڕەکەی چەندە”.

هەر مورات سانچاک دوێنێ لە چاوپێکەوتنێکی دیکەدا وتبووی بالۆتێلی بۆ فرۆشتن نیە بەڵام نرخی سەروو ١٠ ملیۆن یۆرۆیە.

هاوینی ئەمساڵ ئەدەنە بێ بەرامبەر گرێبەستی لەگەڵ بالۆتێلی کرد. هێرشبەرە بە ئەزموونەکە توانوییەتی لە ٢٠ یاریدا ٨ گۆڵ بۆ ئەو یانەیە تۆماربکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button