ئیسپانیابازاری گواستنه‌وه‌گرنگترین

هازارد لە کۆتاییدا بڕیاری رۆیشتنی دا

Captain Korek

یاریگا-ئێدین هازارد بڕیاریداوە ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی کاتالۆنی، جامی سوپەری ئیسپانیا ئەو یاریزانەی بە تەواوی نائومێد کردووە و داوای لە یانەکە کردووە رێگەی بدەن بڕوات.

ئێدین لە دوو یاری جامی سوپەری ئیسپانیایادا هیچ خولەکێکی پێنەدرا. هەرچەندە لەو دوو یارییەدا ڤینیسیوس و رۆدریگۆ و ئاسێنسیۆ  گۆڕانکاری پێکرا بەڵام جارێک ئەنشلۆتی بڕیاریدا ڤاڵڤێردی و کاماڤینگا و مارسێلۆ بەکاربهێنێت لەبری ئەو.

بەگوتەی سەرچاوەکە ئێدین داوای رۆیشتنی کردووە و دوور نیە بەر لە هاوین بڕوات، پزیشکانی یانەکەش بە دەستەی راهێنەرانیان وتووە کە هازارد پێویستی بە نەشتەرگەرییە بەڵام فلۆرەنتینۆ پێرێز پێی باشە ئەو یاریزانە بفرۆشێت بەر لەوەی نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدرێت.

ئەستێرەکەی پێشووی چێڵسی، سێ وەرزە لە مەدریدە بەڵام بارودۆخی لە خراپەوە بۆ خراپتر دەڕوات و لەم وەرزەدا هیچ گۆڵێکی نیە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button