ئه‌وروپائیسپانیا

کارڤاخال تووشی پێکان بووە

یاریگا
دانی کارڤاخال، بەرگریکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و بەم هۆیەوە بەشداری یاری کۆتایی سوپەری وڵاتەکەی بەرامبەر ئاتلێتیک بیلباو ناکات.

هەژمارەی فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، بەرگریکاری بالی راستی یانەکەیان بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی COVID19 بەشداری یاری داهاتووی یانەکەیان بەرامبەر یانەکەی هەرێمی باسک لە فاینەڵی جامی سوپەر ناکات.

بێجگە لە کارڤاخال لە راهێنانەکانی ئەمڕۆی شاهانەکان هەر یەکە لە داڤید ئالابا، ئێدین هازارد و ڤایێخۆش بەشداریان نەکردووە و ئەستەمە بۆ یارییەکە ئامادەبن.

بابەتی زیاتر

Back to top button