ئینگلتەرا

یاریزانە تازەکەی ئێڤەرتۆن: ٣٠ خولەک گرییام

ڤیتاڵی میکۆلینکۆ دان بەوەدا دەنێت جێهێشتنی یانەکەی و پەیوەندیکردن بە ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی بڕیارێکی زۆر سەخت بووە.

ڤیتاڵی یەکێک بوو لە ئەستێرەکانی دینامۆکیێڤ و لەم هەفتەیەدا گوێزرایەوە بۆ ئێڤەرتۆن. ناوبراو لە پێگەی بەرگری یاری دەکات و  بۆ ماڵپەڕی فەرمی دینامۆ وتی “ئیگۆر میخایلۆڤیجی سەرۆکی دینامۆ پێی وتم تۆ وەک کوڕی من وایت، ئەگەر دەمێنیتەوە ئەوا ناسناو دەبەیتەوە و موچەیەکی باشت پێدەدەین ئەگەر دەشڕۆیت ئەوا رێگریت لێناکەین و گفتوگۆ لەگەڵ ئێڤەرتۆن دەکەین، بەڵام ئەوکارە بکە ئەگەر ئامادەی بۆ ئەم گەشتە”.

دواتر میکۆلینکۆ وتی “پێم وت نازانم ئامادەم یاخود نا بەڵام دەمەوێت تاقیبکەمەوە، ئیدی دواتر کە پێم وترا رێککەوتوون و ووتەکانی سەرۆکم بیرکەوتەوە بۆ ٣٠ خولەک گرییام لەناو ئۆتۆمبێلەکەم”.

ئێڤەرتۆن لە دۆخێکی سەختدایە  و لە پلەی ١٥هەمی ریزبەندی پریمەرلیگدان.

بابەتی زیاتر

Back to top button