ئه‌وروپائیتاڵیا

ئینتەر و میلان یاریگایەکی نوێ درووست دەکەن

یاریگا
هەردوو یانەکەی شاری میلان واتە ئینتەرمیلان و ئەیسی میلان لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە یاریگایەکی نوێ درووست بکەن.

رۆژنامەی رێپوبلیکای ئیتاڵی ئاشکرایکردووە هەردوو یانەکەی شاری میلان رێکەوتوون لەسەر ئەوەی یاریگایەکەی هاوبەش لە تەنیشت یاریگای ئێستایان درووست بکەن و تێچووی ئەم یاریگایەش نزیکەی 700 ملیۆن یۆرۆ دەبێت و پارەکە دابەشی سەر هەردوو یانە دەکرێت و بریاروایە بۆ وەرزی 2022-2023 تەواو بکرێت.

پێشتر بەرپرسانی ئەیسی میلان هەوڵی ئەوەیانداوە کە بەتەنیا یاریگایەک بۆ خۆیان درووست بکەن، بەڵام دواتر رێککەوتن کرا کە بە هاوبەشی لەگەڵ نێراتزۆری یاریگایەک درووست بکەن.

Back to top button