ئەرشیڤ

فریادڕەسەکەی لیۆنێل مێسی “ڕیکارد”

نوسینی : عیماد نوح

کاتژمێر ٣ی نیوەرۆیە، ١١ی نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠٠٣ بۆ یەکەمین جار هەلێک بۆ ئەم کوڕە دروست بوو کە بە دەرمان گەشەی کرد، ئەم کوڕەی ئاواتی بەبوونی مارادۆنایەکی نوێ دەخواست.

یاریەکی دۆستانە رێکخرا لەنێوان بارسێلۆنا و پۆرتۆدا، ئەم کاتەی مێسی لە تیپی دووەم بوو، بەڵام بوونی یاری هەڵبژاردە بووە هەلێک کە مێسی بانگێشتی یاریەکە بکرێ لەگەڵ ئۆریۆ، بیری جراتاکۆس کە راهێنەری تیپی دووەمی بارسایە داوای لە ریکارد کرد یاریزانی تیپی دووەم بهێنێ کە ٢ یاریزان بن تاوەکو رووبەروی پۆرتۆ ببینەوە، ڕیکارد لیۆنێل مێسی و ئۆریۆی دیاریکرد، مێسی کاتی ئەمەی بینی ئەم شەوەی لەخۆشیدا خەوی لێ نەکەوت، هەستێکی ئێکجار خۆشی بۆ دروستبوو کە بینی لەگەڵ تیپی یەکەم بانگێشت کراوە.

١٦ نۆڤەمبەر هات بەرواری یاریەکە دژی پۆرتۆ، ئەمسا کوڕەکەی تانگۆ بە ژمارەی یۆهاین کرۆیفی مەزن گەشتی کرد، ئەمکاتە لیۆ تەمەنی ١٦ ساڵ و ١٦٥ ڕۆژبوو.

خولەکی ٧٤ ڕیکارد بەمێسی گوت خۆت ئامادە بکە بۆ یاری گۆڕانکاریت پێ دەکەم، فێرناند نابارۆ دابەزێنرا و مێسی چووە شوێنەکەی، ١٥ خولەک هەمووانی شۆک کرد، بە ١٥ خولەک توانی بیسەلمێینێ کە من دەتوانم ببم بە ئەستێرەی داهاتووی تۆپی پێ.

پاش یاریەکە ڕیکارد بڕیاری دا ئیدی گرینگی بەو لاوە بدرێ و بانگێشتی تیپی یەکەم بکرێ، ڕیکارد یەکەمین پیاوبوو وتیە لیۆ تۆ دەبێ هێرشبەری وەهمی بیت، تۆ ئەو توانایەیت هەیە! کە توانی بیسەلمێنێ.

لیۆنێل دەڵێت : ڕیکارد باشترین راهێنەری من بووە، هەمووکات هاوکاری من بووە، دوای هەموو یاریەک هەڵەکانمی باس دەکرد بۆم رێگایەکی نوێی پیشان دەدام!

پاش رۆژێ لە یاریەکەی پۆرتۆ، بەرگی رۆژنامەی ” مۆندۆ ” لە بەرگی پێشەوەی رۆژنامەکەی وێنەیەکی لیۆنێلی دانا و نوسی ” ئەستێرەی داهاتووی تۆپی پێ “.

ئەم ساتەی مێسی بە تیپی یەکەم ناسێندرا بە ” پرتەقاڵ “ێکەوە نمایشی دەکرد، ئەم رۆژنامەیە ئەم پرتەقاڵەی هەڵگرتووە کردوویەتیە نێو شوشەیەکەوە و پاراستوویانە تا ئێستاش ماوە کە وەک ئاماژەیەک بۆ باشی و سەرکەوتوویی ئەم کوڕە.

لە کتێبی لیۆنێل مێسییەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button