ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

فەرمی: بەهۆی كۆرۆناوە ئامادەبوونی هاندەر لە نێو یاریەكانی بۆندسلیگا قەدەغە كرا

Yariga App

یاریگا-

یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند لە سەرجەم یاریەكانی خولی ئەڵمانی ئامادەبوونی هاندەری بە تەواوی قەدەغە كرد.

هەروەها لە بەیاننامەكەشدا هاتووە لە بەرواری 28ی مانگەوە سەرجەم یاریەكانی خولی ئەڵمانیا لە پشت دەرگا داخراوەكانەوە بەڕێوە دەچێت.

لە ئێستادا بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵەوە یاریەكانی خولی ئەڵمانیا ڕاگیراوە و لە بەرواری 7ی مانگ دووبارە دەست پێدەكاتەوە.

بایرن میونشن بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ پێشەنگی خولەكەی گرتووە و لە پلەی دووەم دۆرتمۆند دێت بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button