ئاسیائه‌فریقیائه‌مریکائه‌وروپاجیهانمۆندیال

ئینفانتینۆ: زۆربەی وڵاتان لەگەڵ ئەوەن مۆندیال دوو ساڵ جارێک بکرێت

Captain Korek

یاریگا
جیانی ئینفانتینۆ، سەرۆکی فیفا بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە هەڵبژاردەکانی تۆپی پێ جیهان رازی بکات، جامی جیهانی دوو ساڵ جارێک بکرێت.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ تۆڕی ESPNسەرۆکی فیفا گووتی ” لە دوایین دانیشتنەکەمان لەگەڵ سەرجەم فێدراسیۆنەکانی جیهان، باسمان لە بیرۆکەی بەڕێوەچوونی مۆندیال دوو ساڵ جارێک کرد، راستە بەشێکیان لەگەڵ ئەم بیرۆکەیە بین، بەڵام زۆربەی وڵاتەکەیان لەگەڵ ئەوەی کە مۆندیالە گۆڕانکاری بەسەردا بێت ”.

ئینفانتینۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئەوەشی گوت کە نەوەی ئێستا حەز بە گۆڕانکاری دەکات، بێجگە لەمەش ئەگەر مۆندیال دوو ساڵ جارێک بکرێت، ئەو کات داهاتێکی زیاتر بە فێدراسیۆنەکانی تۆپی پێ وڵاتان دەدرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button