ئیتاڵیا

یاریزانێکی ناپۆلی لە ماڵەکەیدا دزی لێکرا

یاریگا-ئادەم ئۆوناس یاریزانی یانەی ناپۆلی لەبەردەم ماڵەکەیدا رووبەرووی هێرشی دوو دز بووەوە.

بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا ئەمڕۆ پاش کۆتا یەکەی مەشقی ناپۆلی بەر لە یارییەکەی میلان، کاتێک گەیشتووەتە ماڵەوە لەبەردەم دەرگاکەیدا دوو دز رێگەیان پێگرتووە و دوای کەوتن، دواتر توانیوییانە بیگرن و سەرجەم پارە و کاتژمێر و خشڵەکانیەتی بیبەن.

سەرەڕای رووداوەکە ئادەم لەگەڵ ناپۆلی گەشتی کردووە بۆ یارییەکەی میلان و ئەم رووداوەش دەچێتە پاڵ دەیان رووداوی دیکەی هاوشیوەی ئەم دواییە لە ئیتاڵیا و ئەورووپا بە گشتی.

ئادەم ناسنامەی جەزائیرییە و ئەمڕۆ وڵاتەکەی بووە پاڵەوانی جامی عەرەب بەڵام یانەکەی رێگەی پێنەدا یارییەکانی ناپۆلی جێبهێڵێت بۆ ئەو پاڵەوانێتییە.

بابەتی زیاتر

Back to top button