ئه‌ڵمانیائه‌وروپائەفریقائیسپانیا

بارسێلۆنا هەوڵی گواستنەوەی شوێنگرەوەی تێر شتیگن دەدات

یاریگا
مارک ئاندرێ تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بەهۆی دابەزینی ئاستی، لەوانەیە هاوینی داهاتوو یانەکەی دەستبەرداری بێت.

ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردەوە، کارگێری بلاوگرانا لە ئاستی گۆڵپارێزەکەیان رازی نین، بۆیە بریاریانداوە هاوینی داهاتوو یاسین بۆنۆ گۆڵپارێزی مەغریبی یانەی سێڤییا بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە. بۆیە چاوەڕێ دەکرێت پێشکۆتایی ئەم وەرزە، یانە کەتەلۆنیەکە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەست پێ بکات.

یاسین لە ساڵی 2020 پەیوەندی بە سێڤییا کردووە، ئەو گۆڵپارێزە 30 ساڵیە ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە لالیگا لە کۆی 14 یاری، هەشت گۆڵی لێکراوە و لە هەشت یاریش گۆڵەکەی بە خاوێنی هێشتووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button