ئیسپانیا
بەنزیمە گەڕایەوە پێکهاتەی سەرەکی مەدرید
کەریم بەنزیمە لە پێکهاتەی سەرەکی ریاڵ مەدرید دایە بۆ یاری دێربی مەدرید.
کەریم هەفتەی پێشوو لە یارییەکەی ریاڵ سۆسیداد تووشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت، دواتریش لە یاری خولی پاڵەوانەکان بەرامبەر ئینتەرمیلان یاری نەکرد. بەڵام کەمێک لەمەوبەر پێکهاتەی سەرەکی یاریی دێربی مەدرید راگەیەندرا وبەنزیمە لە پاڵ ڤینیسیوس و ئاسێنسیۆ سەرکردایەتی هێڵی هێرشبەری یانەکەی دەکات.
ریاڵ مەدرید بە ٣٩ خاڵ لە پلەی یەکەمدایە و ئەتڵەتیکۆش بە ٢٩ لە پلەی چوارەمدایە.
پێکهاتەی هەردوولا:
ریاڵ : کۆرتوا، مێندی، ئالابا، میلیتاو، کارڤاخال، کاسیمیرۆ، مۆدریچ، کرۆس، ئاسێنسیۆ، ڤینیسیوس، بەنزیمە.
ئەتڵەتیکۆ: ئۆبلاک، فیلیپ، هێرمۆسۆ، کونیا، لۆرێنتی، کوندۆگبیا، کۆکی، دی پاول، کاراسکۆ، گریزمان، کۆرییا.