ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: مارکۆس یۆرینتی پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد

یاریگا
مارکۆس یۆرینتی، ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە شێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە کرد.

ماڵپەری فەرمی رۆخێ بلانکۆس پشت راستیکردەوە لەگەڵ بەرپرسانی شاهانەکان لەسەر گواستنەوەی ناوەڕاستکاری ئەم یانەیە گەیشتنە رێکەوتن و ئەم یاریزانە دوای تێپەڕاندنی پشکنینە پزیشکیەکان بۆ ماوەی پێنج وەرز درێسی یانەکەیان لەبەر دەکات.

هەرچەند تاوەکو ئێستا ئاماژە بە بڕی گرێبەستەکە نەکراوە، بەڵام سەرچاوەکانی مەدرید بڵاوییان کردۆتەوە یۆرینتی بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ بووەتە یاریزانی ئاتلێتیکۆ مەدرید.

Back to top button