ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

شەوی رابردوو ریکۆردێکی خراپ لە چامپیۆنزلیگ دوبارە بووەوە

یاریگا
شەوی رابردوو 7ـی مانگی دوازدەی 2021 هەشت یاری لە دوای گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکان ئەنجامدران و 6 یاریزان بە کارتی سوور دەکران.

ماڵپەری ئۆپتا تایبەت بە ئامارەکان بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ئامارێکی خراپ لە چامپیۆنزلیگ تۆمار کرا و، لە کۆی هەشت یاری 6 کارتی سوور بەرزکرانەوە. لە یارییەکەی پۆرتۆ و ئاتلێتیکۆ مەدرید 3 یاریزان کارتی سووریان وەرگرت، هەروەها بارێلا یاریزانی ئینتەر میلان، وۆلکەر یاریزانی مانچێستەر سیتی و ولینگتۆن یاریزانی بێشیکتاش، ئەوانیش کارتی سووریان بەروودا بەرزکرایەوە.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، لەوەتەی 21 ئۆکتۆبەری 2019 ئەم ژمارە کارتە سوورانە لە شەوێکدا بەرووی یاریزانان بەرز نەکراوەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button