ئه‌ڵمانیا

سزای بێڵینگهام راگەیەندرا لەسەر قسەکانی دژی ناوبژیوان

جود بێڵینگهام یاریزانی لاوی بۆروسیا دۆرتموند بە سزایەکی سوک رزگاری بوو پاش هێرشکردنە سەر ناوبژیوانی یارییەکەی یانەکەی و بایەرن میونشن.

ئەمڕۆ راگەیەندرا بێڵینگهام تەنها ٤٠ هەزار  یۆرۆ سزای دارایی دەدرێت لەسەر تۆمەتبارکردنی ناوبژیوانی یارییەکە بە لایەنگیری.

بایەرن ٣-٢ ئەو یارییەی بردەوە و گۆڵی بردنەوەش بە لێدانێکی سزای گوماناوی بوو. دوای یارییەکە لاوە ئینگلیزییەکە وتبووی”لای ئێمە ئەوە لێدانی سزا نەبوو، وە زۆر بڕیاری دیکەی یارییەکەش هەڵەی تێدابوو بەڵام هەر ئەوە چاوەڕواندەکرێت لە ناوبژیوانێک کە پێشتر لەسەر یاریکردن بە ئەنجامی یاری سزادرابێت. کەچی کردوویانە بە ناوبژیوانی گەورەترین یاری ئەڵمانیا”.

بابەتی زیاتر

Back to top button