ئەفریقا
ڤیدیۆ: گیان لەدەستدانی راهێنەرێک لە خۆشی گۆڵێکی کۆتا خولەک
راهێنەری یانەی مەجد ئەسکەندەری لە خولی پلە دووی مسڕ بە نۆبەی دڵ گیانی سپارد لە خۆشی گۆڵی بردنەوەی تیمەکەی لە کۆتا خولەکدا.
ئەدهەم سوڵحداری راهێنەر لەژێر فشارێکی زۆردابوو لە کاتی یارییەکەدا، پەش ئەوەی مەجد لە خولەکی ٩٣ توانی گۆڵی بردنەوە تۆماربکەن، بەشێوەیەک ئەو راهێنەرە دڵخۆش بوو کە کاریگەری کردە سەر دڵ و لەنێو یاریگا تووشی نۆبەی دڵ هات، دواتریش راگەیەندرا کۆچی دوایی کردووە.
یانەکە رایگەیاند بۆ ماوەی سێ رۆژ سەرجەم چالاکی و مەشق و کارەکانیان رادەگرن.