ئینگلتەرا

توخێل: پولیسیچ برسییە بۆ گۆڵ

Yariga App

یاریگا-تۆماس توخێل باسی ئەستێرە گەڕاوەکەی و گۆڵەکەی ئەمڕۆی دەکات پاش سەرکەوتنە گەورەکەیان بەرامبەر لێیستەر.

ئەمڕۆ چێڵسی ٣-٠ شكستی بە لێیستەر سیتی هێنا و پوڵیسیچی ئەستێرەی تازە گەڕاوە لە پێکان یەکێک لە گۆڵەکانی تۆمارکرد. توخێل دوای یارییەکە وتی “پێویستمان بە یاریزانە کە لەناوچەی سزا مەترسیداربێت و گۆڵ تۆماربکات، ئەمەش یەکێکە لە تایبەتمەندییەکانی پولیسیچ، ئەو برسی گۆڵە و ، زۆر خۆشحاڵم پاش ماوەیەکی زۆر دابڕان بەهۆی کۆرۆنا و پێکان، توانی بگەڕێتەوە و یارییەکە یەکلابکاتەوە

دوو گۆڵەکەی دیکەی بلوز لەلایەن کانتێ و  رودیگەرەوە تۆمارکران، یانەکە گەیشتە ٢٩ خاڵ دوای ١٢ هەفتە و بێ رکابەر لە پلەی یەکەمدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button