ئه‌وروپائیسپانیا

چاڤی: نابێت بدۆڕێین، چونکە بارودۆخمان قورسە

یاریگا
چاڤی هێرناندێز، لە یەکەم کۆنفرانسی رۆژنامەوانی وەکو راهێنەری یانەی بارسێلۆنا باسی لە بارودۆخی یانەکەی کرد.

راهێنەرەکەی بلاوگرانا لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل گووتی ” ئێمە نابێت بدۆڕێئن، چونکە بارودۆخەکەمان هەستیارە و، لە پلەی نۆیەمی ریزبەندین، یاریزانەکانم لەم بابەتە ئاگادار کردووەتەوە، لە هەمان کاتدا کۆمەڵێک یاریزانی لاو لە پێکهاتەکەمان هەن و نابێت فشاریان لەسەر دروست بکەین “.

چاڤی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت پێش ئەوەی ئالڤێس پەیوەندی بە یانەکەمان بکات، سەرۆک قسەی لەگەڵ کردم و منیش بریارمدا ئەو یاریزانە بگوازینەوە، من دڵنیام ئەو یاریزانە دەتوانێت سوود لە شارەزایی خۆی ببینێت و هاوکارمان بێت “.

بابەتی زیاتر

Back to top button