ئینگلتەرا

خاوەنی وێستهام پارەیەکی خەیاڵی داوە بۆ گەڕاندنەوەی ئەنتۆنیۆ لە وڵاتەکەی

یاریگا-دەیڤد سولیڤان خاوەنی زۆرینەی پشکەکانی وێستهام یونایتد بە فڕۆکەیەکی تایبەت مایکڵ ئەنتۆنیۆی گەڕاندووەتەوە یانەکە.

ئەنتۆنیۆی گۆڵکاری وێستهام لەگەڵ هەڵبژاردەی جامایکا بەشداربوو لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی، بەڵام دوای یارییەکان سولیڤان بڕی ١٠٠ هەزار پاوەندی داوە تاوەکو فڕۆکەیەکی تایبەت راستەوخۆ ئەو یاریزانە بگەڕێنێتەوە ئینگلتەرا.

ئەنتۆنیۆ شەوی رابردوو یەکەم یاریزان بووە پاش یارییەکان بگەڕێتەوە ئینگلتەرا و ئەم بەیانییە راستەوخۆ بەشداری مەشقەکانی یانەکەی کردووە بۆ خۆ ئامادەکاری بۆ یارییەکەی وۆڵڤەرهامپتن لە رۆژی شەممە دا.

ئەنتۆنیۆ لەم وەرزەدا توانیوییەتی ٦ گۆڵ بۆ وێستهام تۆماربکات لە پریمەرلیگ و سێهەم گۆڵکاری خولەکەیە تا ئێستا، یانەکەشی لە باشترین ئاستیدایە و لە پلەی سێهەمدایە بە جیاوازی تەنها سێ خاڵ لەگەڵ چێڵسی پێشەنگی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button