ئیسپانیاگرنگترین

راهێنەری بەلجیکاش متمانە لە هازارد دەسەنێتەوە

Yariga App

یاریگا-رۆبیرتۆ مارتینێز راهێنەری هەڵبژاردەی بەلجیکا، پێچەوانەی بۆچوونەکانی پێشووی ئەمجارەیان هاوڕایە لەگەڵ ریاڵ مەدرید.

لە رابردوودا ئەو راهێنەرە رەخنەی دەگرت لە مەدرید بەوەی متمانە نادەن بە هازارد و خولەکی زیاتر یاری بکات، بەڵام ئەمجارەیان لە دوو یاری هەڵبژاردەی بەلجیکا هازارد تەنها ٦٠ خولەک بەشداری لە یاری یەکەمداکرد و یاری دووهەمیش بەشداری پێنەکرا. هەروەها لە کۆتا سێ یاریش کە بەشداری کردووە لە نیوەی دووهەم گۆڕانکاری پێککراوە.

ئاکسێل ڤیتسل ناوەڕاستکاری بۆروسیا دۆرتموند سەبارەت بە یاری نەکردنی هازارد لە یاری دووهەمدا وتی “راهێنەر مارتینێز پێی وتین کە هازارد لەرووی جەستەییەوە ناتوانێت دوو یاری دوای یەک بەشداربێت”.

ئەمە لە کاتێکدایە ماوەیەکە ئێدین پێکانی نەماوە بەڵام بەهۆی دابەزینی توانای جەستەیی بە کەمی لە یارییەکاندا بەشداری پێدەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button