یاریگا–
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئسپانیا دوای جێهێشتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی سەدی قەتەری، داوای لەو یانەیە کردووە خاڤیەر ماسکێرانۆ لە شوێنی دەست نیشان بکەن.
رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانیا بڵاویکردەوە، ئەو کاتەی راهێنەرەکەی ئێستای بلاوگرانا وازی لە راهێنەرایەتی یانەکەی پێشووی لە قەتەر هێنا، داوای لە کارگێری ئەو یانەیە کردووە هاوڕێکەی پێشووی لە یانە کەتەلۆنیە لە شوێنی دەست نیشان بکەن، بەڵام داواکەی رەتکرایەوە.
چاڤی پێش ئەوەی وەکو راهێنەری بارسێلۆنا دەست نیشان بکرێت، راهێنەری یانەی سەدی قەتەری بووە.