ئه‌وروپائیسپانیا

فەرمی: دانی ئەلڤێس گەڕایەوە بارسێلۆنا

یاریگا-

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەشێوەیەكی فەرمی گەڕانەوەی دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەكەی ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا كە لە هەژماری فەڕمی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویانكردووەتەوە بارسێلۆنا گەڕانەوەی ئەلڤێسی بە گرێبەستێكی ئازاد بۆ ڕیزەكانی یانەكەی ڕاگەیاند.

ئەلڤێس لە هەفتەیداهاتووەوە پەیوەندی بە مەشق و ڕاهێنانەكانی یانەكەی دەكات.

بەرگریكارە بەڕازیلیەكە لەگەڵ بلاوگرانا بەشداری لە 414 یاریدا كردووە توانیویەتی 21 گۆڵ تۆمار بكات و 101 گۆڵیش درووست بكات و 23 نازناویش بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button