ئه‌وروپائیسپانیا

ئیسکۆ لە پلانەکانی ئانچێلۆتیدا نیە و هیچ یانەیەکیش ئەو یاریزانەی ناوێت

یاریگا
ئیسکۆ ناوەڕاستکاری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا ئەم وەرزە زۆر بەکەمی لەلایەن کارلۆ ئانچێلۆتی راهێنەری یانەکەی یاری پێدەکرێت و بەم هۆیەوە دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی شاهانەکان بووەتە بژاردەی شەشەمی راهێنەری یانەکەی و، بەم هۆیەوە زۆر بە کەمی یاری کردووە، هەر ئەمەش وایکردووە بیر لەوە بکاتەوە زستانی داهاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە، ئیسکۆ لەلایەن چەند یانەیەک گرنگی پێدەدرێت، بەڵام ئەو یانانە کێشەی گەورەیان تێچووی گواستنەوەکەیەتی کە ئامادەنین بیدەن بە ریال مەدرید.

Back to top button