یاریگا–
لوک شۆ، بەرگریکای باڵی چەپی هەڵبژاردەی ئینگڵاند یانەی مانچێستەر یونایتد تەندروستی باشە و هیچ مەترسیەکی لەسەر نیە.
ماڵپەری فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی بەرگریکاری یانەکەیان لە یاری رابردوو بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە سەری تووشی پێکان بوو، لەلایەن تیمی پزیشکی یانەکەیان پشکنینی بۆ کرا و، خۆشبەختانە ئەو یاریزانە هیچ کێشەیەکی نیە و بەرکەوتنێکی سوکی هەبووە.
بەم شێوەیە لوک شۆ چاوەڕێ راپۆرتی پزیشکی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکات و، لەوانەیە بۆ دوو یاری داهاتووی سێ شێرەکان لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بانگهێشت بکرێت.