ئه‌وروپائیسپانیا

ئەستێرەیەکی ریال مەدرید گەڕایەوە راهێنانەکان

یاریگا
ئەمڕۆ یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بەشداری یەکەیەکی راهێنانیان کرد و، گاریس بەیل ئەستێرەی وێلزی یانەکەش بەشداری بەشێک لە راهێنانەکانی کردووە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، یاریزانە وێلزییەکەی شاهانەکان، دوای ماوەیەکی زۆر دابڕان بەهۆی پێکان، ئەمڕۆ جارێکی دیکە بەشداری بەشێک لە راهێنانە بە کۆمەلەکانی کرد و، دواتریش بە تەنهایی راهێنانەکانی کرد.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، بەیل بە تەواوەتی چاکنەبووەتەوە، بەڵام بانگهێشتیهەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button