ئه‌وروپائیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئالاڤێس

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی سێرجی بارخوان ڕاهێنەری كاتی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای كامپ نۆوی تایبەت بە خۆی میوانداری ئالاڤێس بكات ، لە میانەی یاریەكانی هەفتەی 12ی لالیگای ئیسپانیا.

بەهۆی ئەنجامە خراپەكانیەوە یانەی بارسێلۆنا بەشێوەیەكی فەرمی ڕونالد كومانی هۆڵەندی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەیان دوورخستەوە و بە شێوەیەكی كاتی سێرجی بارخوان جێگای گرتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا:

گۆڵپارێز: تێر شتیگن

هێڵی بەرگری: دیست ، گارسیا ، پیكێ ، ئەلبا

هێڵی ناوەند: نیكۆ ، بۆسكێتس ، جاڤی

هێڵی هێرشبردن: میمفیس دیپای ، ئەگوێرۆ ، كۆتینهۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button