ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەراگرنگترین

ئێڤرا: ئەلیگری هۆكاری ڕۆشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوو لە یوڤێنتوس

Yariga App

یاریگا-

پاتریس ئێڤرا ، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی هۆكاری ڕۆشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕیزەكانی یوڤێنتوس ئاشكرا دەكات.

لە سەرەتایی دەستپێكردنەوەی وەرزدا بە داوایەكی لە ناكاو كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ داوای جێهێشتنی ڕیزەكانی یوڤێنتوسی كرد و گەڕایەوە ڕیزی شەیتانە سورەكان.

ئێڤرا كە هاوڕێیەتیەكی پتەوی لەگەڵ دۆن هەیە لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا بۆ ” La Repubblica” ووتی: كریستیانۆ داوای ڕۆشتنی كرد چونكە پێویستی بە خۆشەویستی و ڕێز لێگرتن هەبوو ، بەڵام لەوێ هەمووان هۆكاری ئەنجامە خراپەكانی یوڤێنتوسیان دەگەڕاندەوە بۆ ئەو.

هەروەها ووتیشی: هەمووان دەزانن كە بەدەستهێنانی خولی ئیتالی چەند سەختە ، بەڵام ئەندریا ئانێللی سەڕۆكی یوڤێنتوس ئامانجی سەرەكی هەموو ساڵێكیەتی نەك خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ئەستێرەكەی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا سەبارەت بە لێدوانەكانی ماسیمیلیانۆ ئەلیگری كە لە سەرەتایی وەرزدا ووتی ” هیچ نیازێكی نیە كە هەموو یاریەك بەشداری بە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بكات بە شێوەیەكی سەرەكی ” ئێڤرا ووتی: ووتەكانی ئەلێگری ڕۆڵێكی سەرەكی هەبوو لە ڕۆشتنی كریستیانۆ كاتێك ووتی هەموو یاریەك بەشداری ناكات نەدەبوو ئەوە بە ئاشكرا بە میدیاكان بڵێت دەبوایە لە نێوان خۆیاندا بمایەتەوە ، چونكە ڕۆناڵدۆ كاریگەری لەسەر ئەو جۆرە شتانە هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button