یاریگا-
یانەی سەدی قەتەڕی بەیاننامەیەكی فەرمی سەبارەت بە ڕاهێنەرە ئیسپانیەكەیان چاڤی هێرناندێز بڵاوكردەوە.
بەشێوەیەكی فەرمی بارسێلۆنا ڕونالد كومانی لە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانەكەی دوورخستەوە و زۆربەی سەرچاوەكان ئاماژە بە نزیكبووەوەی چاڤی دەكەن بۆ ڕاهێنەرایەتیكردنی بلاوگرانا.
یانەی سەدی قەتەڕی لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند:
” بەپێی ئەو لێدوان و دەنگۆیانەی پێشتر بلاوبووەتەوە یانەی سەد دووپاتیدەكاتەوە كە چاڤی پەیوەستە بە گرێبەستێكی دوو وەرزی لەگەل یانەكە ، لە لوتكەی سەرنجیدایە بۆ یاریەكانی داهاتووی یانەكە ، بۆ پاراستن لە پێشەنگی خولەكە و نازناوەكە ”.