ئینگلتەرا
یەکەمجارە گواردیۆلا جامی کاراباو بەرزناکاتەوە!
یاریگا-شەوی رابردوو وێستهام یونایتد لە قۆناغی ١٦ی جامی کاراباو شکستی بە مانچێستەر سیتی هێنا بە لێدانی یەکلاکەرەوە و کۆتایی بە داگیرکارییە مێژووییەکەی ستیزن هێنا لەو جامەدا.
بەر لە یارییەکەی دوێنی شەو، کۆستا شکستی مان سیتی لە ٢٦-١٠-٢٠١٦ بوو بەرامبەر مان یونایتد، لەوکاتەوە تیمەکەی گواردیۆلا چوار ساڵ دوای یەک بوونە پاڵەوان و بەرەو پێنجەم هەنگاویان دەنا تاوەکو شەوی رابردوو یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات و لە لێدانە یەکلاکەرەوەکاندا فیڵ فۆدێن لێدانێکی لەدەستدا و ماڵئاواییان لە جامەکە کرد.
جامی کاراباو لە ئینگلتەرا بە جامی گواردیۆلا ناودەبرێت و یەکەمجارە لەوکاتەوەی بووەتە راهێنەری مان سیتی نابێتە پاڵەوانی ئەو جامە.