ئیتاڵیاگرنگترین

میلانەکەی پیۆڵی ٦٧ ساڵە لە وێنەی نەبووە

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان شەوی رابردوو سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمارکرد بەرامبەر تۆرینۆ و باشترین دەستپێکی خۆییان لە خولی ئیتاڵی نوسییەوە لە کۆتا ٦٧ ساڵی رابردوودا.

بە سەرکردایەتی پیۆڵی راهێنەر، میلان گەیشتە ٢٨ خاڵ پاش تەنها ١٠ هەفتە، ئەمەش مانای وایە هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە و تەنها دوو خاڵی لەدەستدا بە بەرامبەربوون.

لە کۆتا ٦٧ ساڵی رابردوودا یەکەمجارە ئەیسی میلان پاش ١٠ یاری دەگاتە ئەو ژمارە خاڵە لە کاتێکدا یاریزانەکانیان هاوشێوەی رابردوو بە ئەزموون نین.

سەرکەوتنەکەی شەوی رابردوو ئاسان نەبوو بۆ رۆسۆنێری، پیۆڵی راهێنەر بۆ دازن دوای یارییەکە وتی “لە کۆتا ١٠ رۆژدا چوار یارییمان ئەنجامدا بە بێ ئەوەی بتوانین گۆڕانکاری زۆر لە پێکهاتەکە بکەین بەهۆی نەبوونی یاریزان.

بابەتی زیاتر

Back to top button