ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

نوێترین زانیاری لەسەر گەڕانەوەی رامۆس

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس، بەرگریکاری ئیسپانی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لەوانەیە دوو تاوەکو سێ هەفتەی دیکە بگەڕێتەوە یاریگاکان و بەشداری یارییەکانی یانە نوێیەکەی بکات.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی شازادەکان لە دوایین یەکەی بە کۆمەڵی یانەکەی ئامادەنەبووە، ئەمەش واتای ئەوە دەگەینێت ئەو یاریزانە تاوەکو ئێستا بە تەواوەتی لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە و، ئەگەرێکیش هەیە تاوەکو دوو بۆ سێ هەفتەی دیکەش نەتوانێت بەشداری یارییەکانی یانەکەی بکات.

رامۆس هاوینی رابردوو دوای جێهشتنی ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بێ بەرامبەر پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد، بەڵام بەهۆی ئەو پێکانەی ماوەیەکە بەرۆکی گرتووە، بەشداری هیچ یارییەکی یانە نوێیەکەی نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button