یاریگا

میلان چاكبونەوەی ئەستێرەیەكی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا-

یانەی ئەی سی میلانی ئیتالی چاكبونەوەی ئەستێرەیەكی یانەكەی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە ماوەی یاریە نێودەوڵەتیەكاندا تیۆ هێرناندێز تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو.

یانەی میلان لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند: ئەنجامی پشكنینەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ تیۆ هێرناندێز نەرێنی دەرچووە و یاریزانەكە ڤایرۆسەكەی تێپەڕاندووە.

لە ئێستادا لە نێو یاریزانانی میلاندا تەنها ئیبراهیم دیاز هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button