Video Goalڤیدیۆ هەواڵ

ڤیدیۆ: ئەبو تریکە ستۆدیۆی شیکاری جێهێشت

یاریگا- ئەمڕۆ لەیاری نێوان هەردوو یانەی نیوکاسڵ یونایتد و تۆتنهامدا، بەر لە کۆتایی هاتنی گێمی یەکەمی یاریەکە، هاندەرێک تووشی جەڵتەی دڵ بوو، بەهۆیەوە یاریەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک ڕاگیرا.

پاش ڕاگیرانی یاریەکە لە ستۆدیۆی شیکاری کەناڵی بیێن سپۆرتدا، محمد ئەبو تریکە ڕایگەیاند هیوادارە یاریەکە دەست پێنەکاتەوە، چوونکە ژیانی مرۆڤێک گرینگترە لە یارییەک، بەڵام پاش ماوەیەک لە وەستانی یاریەکە دووبارە یاریەکە دەستیێکردەوە.

ئەمەش بووە هۆی توڕەیی ئەبو تریکەو و وایکرد ناوبراو ستۆدیۆ جێبهێڵێت و ڕایشیگەیاند، بەداخەوە تۆپی پێ گرینگترە لە ژیانی مرۆڤێک! بۆیە من لە ستۆدیۆدا نامێنمەوە، کە ڕێز لە ژیانی مرۆڤەکان نەگیرێت.

بەڤیدیۆ بینەری ڕووداوەکەبن

بابەتی زیاتر

Back to top button