ئیتاڵیا

هۆکاری گرییانەکەی کاستیخۆ پاش بردنەوەی میلان

سامو کاستیخۆی یاریزانی ئەیسی میلان هۆکاری گرییانەکەی ئاشکرادەکات پاش بردنەوەی میلان لە ڤیرۆنا.

رۆسۆنێری دوێنێ بەشێوەیەکی کاتی چووە پێشەنگی خولی ئیتاڵی پاش بردنەوەی لە ڤیرۆنا سەرەڕای ئەوەی نیوەی یەکەم بە دوو گۆڵ لەدوابوو. پاش فیکەی کۆتایی کاستیخۆ نەیتوانی لەنێو یاریگا فرمێسکەکانی بشارێتەوە. ناوبراو لەوبارەیەوە ئاشکرایکرد کێشەی خێزانی هەبووە و وتی “هۆکاری فرمێسکەکانم ئەوەبوو بە زۆر شت دا تێپەڕیم و هێشتا لە نێو ئەو بارودۆخەدام، من لەو کەسانەم کە حەزدەکەم بە رۆحەوە لەنێو یاریگادا یاری بکەم و سوپاس بۆ خوا و خێزانەکەم و هاوڕێکانم کە سەرکەوتووبوم،  تا دوێنی دایکم نەیدەویستم، دڵخۆشم بۆ خۆم و خێزانەکەم کە بەو دۆخە قورسەدا تێپەڕین، خۆشحاڵم ئەم یارییەمان بردەوە و پێشکەشی خێزانەکەمی بکەم”.

کاستیخۆ ناسنامەی ئیسپانییە و سێ ساڵە لە میلان یاری دەکات پاش گواستنەوەی لە ڤیاریاڵەوە لە ٢٠١٨دا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button