ئه‌وروپا

ئێڤرا: بێزار بووم لە بردنەوەی بالۆن دۆر لەلایەن میسیەوە

یاریگا-

پاتریس ئێڤرا، یاریزانی پێشووی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و یانەی مانچێستەر یونایتد ئاشكرایكرد بێزار بووە لە بینینی لیۆنێل میسی كە باڵۆن دۆر دەباتەوە.

ئەستێرەكەی تانگۆ توانیویەتی شەش جار ببێتە براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر ، كە زۆرترینە لە مێژوودا.

سەبارەت بە باڵۆن دۆری ئەمساڵ ئێڤرا ووتی: بەڕای من پێویستە تۆپی ئاڵتونی ئەمساڵ بدرێت بە نگۆلۆ كانتی یان جۆرجینهۆ ، من ماندوو بێزار بوو لە پێدانی بە میسی.

هەروەها ووتیشی: لەبەر چی بدرێت بە میسی ئەمساڵ؟ ڕاستە كۆپا ئەمریكای لەگەڵ ئەرجەنتین بردەوە ، بەڵام چی پێشكەشكرد لەگەل بارسێلۆنا؟

 

بابەتی زیاتر

Back to top button